چنارە گەورەکەی چوارتا تەمەنی هەزار ساڵە

شەیری بکە لە:
چنارە گەورەکەی چوارتا تەمەنی هەزار ساڵە

دارە بەتەمەنەکەی چوارتا. وێنە: ئاودێر محەممەد - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە چوارتا دارێک هەیە تەمەنی 1000 ساڵە و یەکێکە لە دارە بەتەمەنەکانی شارۆچکەکە و ڕۆژانە دەیان گەشتیار بۆ وێنەگرن سەردانی دەکەن. 

 

وێنە گەورەکە: ئەم دارە بە چنارە گەورەکەی چوارتا ناسراوە لەبەردەم کانیاوی سەرەکیی شارۆچکەی چوارتا چێنراوە؛ ساڵی 1994 تیمێکی ئەڵمانی سەردانی دارەکەیان کردووە و تەمەنەکەیان بە نزیکەی 1000 ساڵ دیاری کردووە. 

 

خاڵی ئەرێنی: دانیشتووانی ناوچەکە، دارەکەیان خۆشدەوێ و هەر لە کۆنەوە بە دەستەخوشکی چوارتا ناویان بردووە، بۆیەش کەس دەستکاری لق و پۆپەکانی دارەکەی نەکردووە.

 

ئەمەش بزانە: دارەکە بەرزە و لەبەر جوانییەکەی، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە شارەکانی دیکەی کوردستان و عێراقەوە سەردانی دەکەن و وێنەی لەگەڵ دەگرن. 

 

زانیاریی زیاتر: قەدی دارەکە 15 مەترە و بۆ پاراستنی چواردەورەکەی تەلبەند کراوە؛ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی چوارتا وه‌ك هێمایه‌ک كردوویه‌تی به‌ لۆگۆی خۆی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان