لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر نەشتەرگەرییەکی دەگمەن دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر نەشتەرگەرییەکی دەگمەن دەکرێت

ساتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە. وێنە:: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

 لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر، نەشتەرگەری بۆ شەویلاگی خوارەوەی کەسێک کرا، کە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ئێسکەکەی شکابوو.

 

بۆچی گرنگە: ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە متمانەی هاونیشتمانیان بە پزیشکی ناوخۆیی و نەخۆشخانە حکومییەکان زیاتر دەکات، تاوەکو کەمتر ڕوو لە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانیان بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: د. سەعید تۆتمەیی، پسپۆڕی نەشتەرگەری 'ڕوو و شەویلاگ' بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای سێ کاتژمێر توانیمان ئەو ئێسکەی شکابوو بە 'وایەر و پلێت' پێکەوەی ببەستین و لەجێی خۆی دایبنێینەوە.

 

خاڵی ئەرێنی: ئێستا نەخۆشەکە تەندروستی جێگیرە، دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەمی نەخۆشەکە دەبەسترێت تاوەکو شکانەکە جێی خۆی بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: