لە ئیتاڵیا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما چوار کەس گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
لە ئیتاڵیا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما چوار کەس گیان لەدەست دەدەن

شارێکی گەشتیاری ئیتاڵیا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

پلەی گەرمی ئیتاڵیا بە ڕادەیەک بەرزبووەتەوە، حکومەتی وڵاتەکە "زەنگی ئاگادارکردنەوەی سوور"ـی بۆ 13 پارێزگای ئیتاڵیا دەرکرد، داواش لە خەڵکی دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند هەفتەیەکە پلەی گەرمی شارەکانی ئیتاڵیا بەرزبووەتەوە، بە تایبەت شارەکانی باکووری ئەو وڵاتە پلەی گەرمی 40 پلەی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی ئاو و هەوای ئەفریقیایە کە بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەر دەبێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی هەواڵێکی ڕەین نیوز تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە؛ پیاوان و کەسانی بەتەمەن لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو کەسانەن کە بەهۆی گەرماکەوە تووشی زەحمەتی بوونە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان