حەماس فشار لە سینوار دەكات بە ئاگربەست ڕازی بێت

شەیری بکە لە:
حەماس فشار لە سینوار دەكات بە ئاگربەست ڕازی بێت

یەحیا سینوار

ئاڤا نیوز


لە ژێر فشاری سەرکردەکانی حەماس، هەوڵ دەدرێت یەحیا سینوار ناچار بکرێت بە دانوستان و ئاگربەست ڕازی بێت.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە چوار مانگە سوپای ئیسرائیل و گرووپی حەماس لە گفتوگۆدان بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بەدی ناکرێت و سەرکردەکانی حەماسیش فشار لە سینوار دەکەن دانوستان بکات و بە ئاگربەست ڕازی بێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردەیەکی حەماس بە ئاژانسی هەواڵی 'سی.ئێن.ئێن'ـی گوت:" فشاری زۆر لە سینوار دەکرێت بە ئاگربەست ڕازی بێت لەبەر ئەوەی دۆخی غەززە و حەماس زۆر خراپە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەحیا سینوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسە لە غەززە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە نۆ مانگی  ڕابردوودا بەهۆی  هێرشی ئیسرائیل بزووتنەوەکە 80٪ی توانا و هێز و زەوی لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان