جەلال پەرێشان و حەمکۆ خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد

شەیری بکە لە:
جەلال پەرێشان و حەمکۆ خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد

محەممەد فەرەیدوون جۆرج ناسراو بە حەمکۆ و جەلال عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان

ئاڤا نیوز


دوو ڕۆژ ماوە بۆ وەرگرتنی ناوی لیست و بەربژێری لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هونەرمەندێک و وەرزشوانێک وەک بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکرد.


وێنە گەورەکە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی خۆتۆمارکردنی بەربژێرانی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ 15ـی مانگ ڕاگەیاندبوو، بەڵام وادەکەی تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 18-07-2024 درێژ کردەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا محەممەد فەرەیدوون جۆرج ناسراو بە حەمکۆ و جەلال عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان مامەڵەی خۆ تۆمارکردنیان وەک بەربژێری سەربەخۆ تەواو کردووە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: