نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەکرەم ساڵح: سه‌ركۆنه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى دەکەم

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەکرەم ساڵح: سه‌ركۆنه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى دەکەم

ئاڤا نیوز 

 

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیی بە ئەکرەم ساڵح، به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستانەوە کرد، بەمەبەستی هەواڵپرسینی دوای ئەوەی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو و ڕایگەیاند، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-07-2024، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کەلار، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵ ئۆتۆمبێلەکەی تەقییەوە و خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسى لقى (22)ـی پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هيواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و ياوه‌رانى برینداربووی، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌يسه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستانى، وێڕاى ئاماژه‌كردن به‌ چۆنيه‌تيى هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌كه و زيانه‌كانى‌، سوپاس و پێزانينى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ