ئاڤا ناوی بەربژێرانی پارتی بۆ بازنەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوی بەربژێرانی پارتی بۆ بازنەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و دیمەنی هەولێر

ئاڤا نیوز


بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی لەسنووری بازنەی هەولێر 67 بەربژێری دەبێت.


وێنە گەورەکە: بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، حیزب و لایەنە سیاسییەكان بەربژێرەكانیان ئامادە دەكەن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لەکۆی شەش لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر 67 كەس بەربژێر دەستنیشانکراون، لە سنووری لقی دوو 37 بەربژێر، لەسنووری لقی 16 ژمارەی بەربژێرەكانی 12 کەسە، لەسنووری لقی 23 تەنیا یەک بەربژێری دەبێت، لە سنووری لقی 24 ژمارەی بەربژێرەكانی 12 كەسە، لە لقی 10 ژمارەی بەربژێرەكانی 13-یە و لە لقی 26 تەنیا یەک  بەربژێری هەیە.


زانیاریی زیاتر: د.ڤالا فەرید وەک سەرۆکی لیستی پارتی لە هەولێر دەستنیشان کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو لیستەی لەبەردەستی ئاڤا نیوزە %90ی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، بەکالۆریۆس و دیپلۆمن.


باکگراوند: بەگوێرەی دابەشکاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەکۆی 100 کورسی بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەولێر 34 کورسییە و دوو کورسی بۆ پێکهاتەکانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: