ئاڤا نیوز ناوی سەرۆک بازنەکانی لیستی پارتی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ناوی سەرۆک بازنەکانی لیستی پارتی ئاشکرا دەکات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بۆ یەکەمجار ئاڤا نیوز ناوی سەرۆک لیستەکانی پارتی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، 20ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: پارتی لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، ناوی سەرۆکی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە و پێشکەشی کۆمیسیۆنی کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی ناوی 190 کەس ڕادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی کراوە و وەکو بەربژێر پێشکەشی کۆمیسیۆن کراون؛ بەربژێران بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون: سلێمانی 72 بەربژێر، هەولێر 64 بەربژێر، دهۆک 48 بەربژێر و هەڵەبجە شەش بەربژێر.

 

سەرۆک لیستەکان ئەمانەن:

- لە پارێزگای هەولێر: د. ڤالا فەرید

- لە پارێزگای سلێمانی: هۆشیار سدیقەفەنی

- لە پارێزگای هەڵەبجە: هۆشیار حوسێن بەگ

- لە پارێزگای دهۆک: حاکم حەمەئەمین شەرەفانی یان د. بژار کۆچەر

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: