ژمارەیەکی دیکە لە سێ یەکەمەکانی زانکۆکان دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەکی دیکە لە سێ یەکەمەکانی زانکۆکان دادەمەزرێن

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی بەغدا لە ئاهەنگی دەرچوون

 ئاڤا نیوز 

ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه‌ی فیدراڵیی عێراق دامەزراندنی ژمارەیەکی دیکە لە سێ یەکەمەکانی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا پەسند دەکات.

بۆچی گرنگە: بڕیارەکە دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان کە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئه‌نجوومه‌نی گشتی ڕاژه‌ی فیدراڵی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد و ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بە دامەزراندنی دەرکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراندنی 66 لە سێ یەکەمەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ناونیشانی یاریدەدەری ئامار.  هاوکات دامەزراندنی 305 دەرچوو لە پسپۆرییە جۆراوجۆرەکان لە سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا  لەسەر میلاکی ئەو لایانانەی کە پێویستیان بەو پسپۆریانە هەیە.

زانیاریی زیاتر: لیستی ناوەکان لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ