شاندێک بۆ مووچەی 102 هەزار کەس دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
شاندێک بۆ مووچەی 102 هەزار کەس دەچێتە بەغدا

ئاڤا نیوز


شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بڕینەوەی مووچە  بۆ 13 هەزاری دیکە دەچێتە بەغدا.

وێنە گەورەکە: 100 هەزار دینار جیاوازی لە نێوان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر هاوتاکردنی دەکات.

لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، لەپاڵ پرسی هاوتاکردنی مووچە، پرسی دابینکردنی مووچە بۆ زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێدوایستی نوێش تاوتوێ دەکەن."

بۆچی گرنگە: بە هاوتاکردنی مووچەکانیان،  کەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبێتە 250 هەزار دینار، کە ئێستا 100 بۆ 150 هەزارە.

ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 89 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن، لە ساڵی  2014 ـەشەوە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان کردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.

شەیری بکە لە: