لە دیالە ژمارەیەک سەرباز لەلایەن داعشەوە کوژران

شەیری بکە لە:
لە دیالە ژمارەیەک سەرباز لەلایەن داعشەوە کوژران

ژمارەیەک سەربازی عێراق لە کاتی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەکدارانی داعش، وێنە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای دیالە هێزە ئەمنییەکانی  عێراق ئۆپەراسیۆنێک دەکەنە سەر چەکدارانی داعش، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی عێراقی و چەکداری داعش دەکوژرێن.

وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی شکستی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە و چەندجارێک بەرپرسان جەختیان لە نەهێشتنی مەترسی ئەو ڕێکخراوە کردووەتەوە، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکان جموجوڵ و هێرشەکانیان بۆ سەر سوپا ڕوو لە زیادبوونە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە باخە چڕەکانی عێتی سەر بە ناحیەی خان بەنی سەعد، لە ڕۆژئاوای پارێزگای دیالە دەستپێکردووە، تێیدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و بریندار بوون.

زانیاریی زیاتر: فەرماندەییەکە بەبێ ئەوەی ژمارەیان دیاری بکات دەڵێت، لە ڕووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ چەکداران چەند سەربازێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و بریندار بوون، ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە: میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 ئەفسەر و سەرباز و پۆلیسی عێراقی کوژراون و بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ