حەماس ڕەتیدەكاتەوە پیاوە "نۆ ڕۆحەکە" بریندار بووبێت

شەیری بکە لە:
حەماس ڕەتیدەكاتەوە پیاوە "نۆ ڕۆحەکە" بریندار بووبێت

محەممەد زەیف- وێنە: سكای نیوز

ئاڤا نیوز 


بزووتنەوەی حەماس لەبارەی دەنگۆی بەئامانجگرتنی بەرپرسی باڵە سەربازییەکەی دەڵێت "قسەی بێ مانایە" و ئیسرائیل بە درۆ دەخاتەوە.


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بە چڕی کەمپەکانی ئاوارەی غەززە بۆردوومان دەکات، بە پاساوی ئامانجگرتنی محەممەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازی حەماس و  دەڵێت، "بەسەختی بریندارمان کردووە".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامی ئەبو زەهرە، سەرۆکی بازنەی سیاسی حەماس لە دەرەوەی غەززە ڕایگەیاند: "هەواڵی بریندارکردنی محەممەد زەیف لە خان یونس کە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە بێ مانایە و دوورە لە ڕاستی".


زانیاریی زیاتر: سامی ئەبو زەهرە گوتیشی "سەرجەم قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە خان یونس خەڵکی سڤیلن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد زەیف لە ساڵی 1965 لە خان یونس لەدایكبووە و لە 1987 پەیوەندی بە حەماسەوە كردووە، دوای دووساڵ لە چوونە نێو حەماس دەگیرێت و 16 مانگ زیندانی دەكرێت، پسپۆڕە لە تونێل و بۆمبی چێنراو، چەندین جار بریندار كراوە، چاوێك و قاچێكی بەهۆی هەوڵی كوشتنیەوە لەلایەن ئیسرائیل لەدەستداوە، بۆیە بە پیاوە "نۆ ڕۆحەكە" ی حەماس ناسراوە.
 
  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان