لێکتێگەیشتنی نێوان ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر فاوندەیشن واژۆ کرا

شەیری بکە لە:
لێکتێگەیشتنی نێوان ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر فاوندەیشن واژۆ کرا

ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە

ئاڤا نیوز


ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC، لەگەڵ قەتەر فاوەندەیشن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.


وێنە گەورەکە: بە چاودێریی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC، ئەمڕۆ شەممە 13-7-2024 لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی بەشداری خولێکی شەش مانگەی بەخشییە چوار هەزار و 200 گەنجی ناوخۆ و تاراوگە. هاوکات یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ قەتەر فاوەندەیشن واژۆکرا.


بۆچی گرنگە: قەتەر فاوەندەیشن تا ئێستا سەدان پڕۆژەی پەروەردەیی لە قوتابخانە تا زانکۆکانی چەندین وڵات ئەنجامداوە، یەکەمجارە ئەو دامەزراوەیە دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان کاری بەیەکەوەییان دەبێت.


بابەت ستراتیژییەکان: بە چاودێری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و فاتمە ئەلمەهدی، لە قەتەر فاوەندەیشن واژۆکرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێکتێگەیشتنەکە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی قوتابیانی زانکۆ و ڕاهێنانیان لە وڵاتی قەتەر لەبوارە جیاوازەکانی زانستی و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.


لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوو بە پلانی ورد گەنجانی ئۆفیسەکەیان ڕاهێنانیان بە گەنجان کردووە و "فۆکەسی سەرەکی ئێمە پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانە" و هاوکات ڕایگەیاند: گرنگیدان بە گەنجان  یەکێک بووە لە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بۆ ئێمە".


لە لایەکی دیکەوە: پێش واژۆکردنی یاداشتەکە، حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیی بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیی گەنجان خستوویەتیەڕوو، ڕایگەیاند: گەنج فاکتەرێکی گرنگە بۆ داهاتوو، ئێمەش وەکو قەتەر بەرنامەمان ئەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە بە تواناو لێهاتوویی گەنجان بدەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: