ناوی ژمارەیەک دووکانداری دهۆک دەدرێتە دادگە

شەیری بکە لە:
ناوی ژمارەیەک دووکانداری دهۆک دەدرێتە دادگە

بازاڕێکی دهۆک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی جێبەجیێنەکردنی ڕێکارەکان و هەڵنەگرتنی پاشماوەی بازاڕی دهۆک 18 دووکاندار ناویان دراوەتە دادگە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 01-04-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری شاری دهۆک کەوتەوە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و زیانی بە 200 دووکان گەیاند، بۆیە کۆمەڵێک ڕێکار دەرکرا بۆ پاراستنی بازارەکە.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید حەسەن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمەڵێک ڕێکارمان دەرکربوو بۆ پاراستنی بازاڕەکان کە پێویستە لەماوەی مانگێکدا جێبەجێی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە جێبەجێ نەکراوە، 18 دووکاندار ناویان دراوەتە دادگە و سبەی ناوی 10 دووکانداری دیکەش دەدەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان