ئاگادارییەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بۆ ئەوانەی ناویان بۆ 'لیوای 20ـی هاوبەش' نووسیوە

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بۆ ئەوانەی ناویان بۆ 'لیوای 20ـی هاوبەش' نووسیوە

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوا لەو کەسانە دەکات خۆیان ناونووس کردبوو بۆ لیوای 20 هاوبەش و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە سەردانی بنکەی خۆبەخشی کەرکوش بکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەینی 12-7-2024، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی وەزارەتی بەرگریی عێراقی بڵاوکردووەتەوە و داوا لەو کەسانە کراوە کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووەتەوە بۆ لیوای 20ـی هاوبەش، لە ڕۆژ و ڕێکەوتی دیاریکراودا، سەردانی بنکەی خۆبەخشی کەرکوش (مرکز تطوع دیالي - قاعدة کرکوش) لە دیالە بکەن بۆ چاوپێکەوتن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە پێویستە لەگەڵ خۆیاندا ئەم پێداویستیانە بهێنن:


1 - کارتی نیشتمانی
2- ڕەگەزنامەی دایک
3- کارتی زانیاری
4- فۆرمی خۆراک
5- پشتگیری موختاری گەڕەک
6- بڕوانامەی خوێندن کە نمرەی خوێندنی لەسەربێت لەلایەن پەروەردەوە باوەڕپێکرابێت
7- شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ

 

بۆ بینینی ناوەکان کیلیک بکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: