ڕاکان جبووری پۆستێکی دیکەش بەوەکالەت پڕدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاکان جبووری پۆستێکی دیکەش بەوەکالەت پڕدەکاتەوە

ڕاکان جبووری

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت و ڕاکان جبووری پۆستێکی دیکەی شارەکە وەردەگرێت.

وێنە گەورەکە: دوێنێ ڕاکان جبووری وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆش سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکات، بەمەش بۆ ماوەیەک  لە یەک کاتدا دوو پۆستی کاریگەری شارەکە بەڕێوەدەبات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاکان جبووری کە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنە، وەک سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات و، تاوەکو دابەشکردنی پۆستەکان لەو پێگەیە دەمێنێتەوە.

ئەمەش بزانە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، ڕاکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەستنیشان کرا، لەدوای سوێندخواردنی وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەن وەک پارێزگاری کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان