وشکترین بیابانی جیهان بە گوڵ دەڕازێتەوە

شەیری بکە لە:
وشکترین بیابانی جیهان بە گوڵ دەڕازێتەوە

گوڵی مۆر و سپی لە بیابانی ئەتاکما، وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە بیابانی ئەتاکاما، کە وشکترین بیابانە، بە گوڵی سپی و مۆر ڕازاوەتەوە.

وێنە گەورەکە: بیابانی ئەتاکاما، کە وشکترین بیابانی ناجەمسەرییە لە جیهان، دەکەوێتە وڵاتی شیلی و ئێستا لەوێ وەرزی زستانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای بارینی بارانێکی زۆر گوڵی سپی و مۆری لێ ڕوواوە.

ئەوەی پێوستە بیزانیت: بیابانی ئەتاکاما بیابانێکی گوڵدارە و گوڵەکانی بەرگەی کەشوهەوا وشکەکەی دەگرن، چەند ساڵ جارێک لە وەرزی بەهاردا گوڵ دەگرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینەوە لە وەرزی زستاندا گوڵی گرتووە.

لێدوانی فەرمی: سیزار پیسارۆ، سەرۆکی بەشی پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو لە دامەزراوەی نیشتمانیی دارستانەکان ڕایگەیاند: “ ئەو گوڵانەی لە زستاندا دەرکەوتوون بەس نین بۆ ئەوەی بیابانەکە بەفەرمی بە بیابانێکی گوڵدار تۆمار بکرێت، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارانێکی زیاتر ببارێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گوڵەکان بە شێوازێکی فراوانتر بڕوێن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان