وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: 60%ـی چەکدارانی حەماس کوژراون و بریندارن

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: 60%ـی چەکدارانی حەماس کوژراون و بریندارن

یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بە گوتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل 60%ـی چەکدارەکانی حەماس کوژراون یان برینداربوون و توانای شەڕکردنیان نەماوە.

 

وێنە گەورەکە: گالانت لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاپۆرتێکی لەسەر نۆ مانگی یەکەمی ململانێکان بڵاوکردەوە، باسی زۆری دەستکەوتەکانی ئیسرائیل و ئامانجە جەنگییەکانی لە بنبڕکردنی حەماس و گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان لە غەززە کرد. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: 60%ـی تیرۆرستانی حەماسمان کوشتووە یان بریندار کردووە، زۆربەی کەتیبەی 24ـی تاقمی فەلەستینیمان "هەڵوەشاندووەتەوە".

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: چەکدارەکان دەستیان بەسەر 251 بارمتەدا گرتووە کە 116 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە و لەو ژمارەیەش 42 کەسیان دەڵێن، لە غەززە کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان