پەیامی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا
- عێراق
- 8 شوبات

وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا کرایە ئامانج و لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هێرشانە زیاتر لە پێشوو حکومەتی عێراق هاندەدات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو، ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە بەغدا کردە ئامانج و دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەکانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی" کوژران.
لێدوانی فەرمی: لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق پەیامێکی سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی بەغدا بڵاوکردەوە:-
• هێزە ئەمریکییەکان چەندین جار و نابەرپرسانە، ئەو کردەوانە ئەنجام دەدەن کە لەوانەیە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دووقۆڵی تێکبدات، بە دەستپێکردنی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لە بەغدای پایتەخت، بەشێوەیەک گرنگی بە ژیانی خەڵکی سڤیل و یاسا نێودەوڵەتییەکان نەدات.
• بەم شێوەیە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات، سەروەری عێراق پێشێل دەکات، ژیانی خەڵک و گەلەکەمان سووک دەکات و دەیخاتە مەترسییەوە و ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە تێدەپەڕێنێت کە لەسەر خاکی ئێمە بۆی دروست بووە.
• ئەم ڕێبازە زیاتر لە پێشوو حکومەتی عێراق هاندەدات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کە بۆتە هۆکاری ناسەقامگیری بۆ عێراق و هەڕەشەی ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێکان، هێزە چەکدارەکانی ئێمەش ناتوانن خۆیان بپارێزن و جێبەجێی نەکەن و ئەرکە دەستوورییەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراقییەکان و خاکی عێراق لە هەموو هەڕەشەکان هەیە.
باکگراوند: لەوکاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، گرژی و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە و پەلی کێشاوە بۆ عێراقیش، هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو گرژی و ململانێیانەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات