ترەمپ چاڵێنجی بایدن دەکات بۆ یاری گۆڵف

شەیری بکە لە:
ترەمپ چاڵێنجی بایدن دەکات بۆ یاری گۆڵف

جۆ بایدن و دۆناڵد تڕەمپ. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چاڵێنجی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکات بۆ یاری گۆڵف و دەڵێت: یەک ملیۆن دۆلاری پێدەدەم ئەگەر توانی یاریەکە بباتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی گفتوگۆیەکی چڕ سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی ئەمەیکا لە نێوان بایدن و ترەمپ دروستبوو، ترەمپ چاڵێنجی بایدن دەکات و هەڕەشەی بردنەوەی لێ دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی بایدن وەڵامی ترەمپ داوە و ڕایگەیاند: بەرەنگاری  ترەمپ دەبینەوە بۆ دروستکردنی هەلی کار، بەڵام ئەو سێ ملیۆنی لەدەستدا، ئێمە داوای لێ دەکەین ڕووبەڕووی پوتین ببێتەوە، بەڵام ئەو کەوتە سەر ئەژنۆ، ئەو دەیەوێت یاسا جێبەجێ بکات، بەڵام پێشێلی دەکات.

 

ئەمەش بزانە: تڕەمپ دەیەوێت یارییەکە لە دۆرال بلو مۆنستر، یەکێک لە گەورەترین یاریگاکانی گۆڵف بکرێت، ئەمەش دەبێتە یەکێک لە پڕ بینەرترین ڕووداوە وەرزشییەکان لە مێژوودا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان