خواردنی خواردنگەیەکی دیالە 70 کەس ژەهراویی دەکات و خاوەنەکەی دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
خواردنی خواردنگەیەکی دیالە 70 کەس ژەهراویی دەکات و خاوەنەکەی دەستگیر دەکرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئەوەی خواردنەکانی بووە هۆکاری ژەهراوییبوونی 70 کەس، خاوەن خواردنگەیەکی دیالە دەستگیر دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە قەزای مەنسووریە لە پارێزگای دیالە، بەهۆی خواردنی خواردنگەیەکی خێرا زیاتر لە 70 کەس ژەهراویبوون و دواتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن خواردنگەکە دەرچوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی دیالە ڕایگەیاند، "ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن خواردنگەکە گیراوەتەبەر و فەرمانی داخستنی خواردنگەکە دەرچووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ژەهراویبوونی خورادنەکانی دەکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: فارس عەزاوی گوتیشی، سەرجەم ئەو کەسانەی ژەهراویبوون بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیان نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان