ئەردۆغان پێنج پارێزگاری شارەکانی باکووری کوردستان دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان پێنج پارێزگاری شارەکانی باکووری کوردستان دووردەخاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

 

ئەردۆغان پێنج پارێزگاری شارەکانی باکووری کوردستانی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی حکومەتی تورکیا لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پڕۆسەی چاکسازی لە کابینەی حکومەتی تورکیا دەستیپێکردووە، لە یەکەم هەنگاودا چەند وەزیرێک دوورخراونەوە، ئەمڕۆش پێنج پارێزگاری شارەکانی باکووری کوردستان لە پۆستەکانیان دوورخراونەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە "ئێکس" ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هەریەک لە پارێزگارەکانی، ئامەد، خارپێت، مەڵەتی، چەنەکاڵێ و کۆجەئەلی لە پۆستەکانیان دەرکران.

 

باکگراوند: لە شەوی دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەکانی 31ـی ئادار، ئەردۆغان بەڵێنی بە خەڵکی تورکیا دا  چاکسازی لەنێو کابینەکەیدا بکات و کەسانی کەمتەرخەم دووربخاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان