ئاگری دارستانەکانی بۆدرومی تورکیا کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
ئاگری دارستانەکانی بۆدرومی تورکیا کۆنترۆڵ کرا

دیمەنێک لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز

 

لە دوێنێوە دارستانەکانی بۆدروم دەسووتێن و ئاگرەکەش بەخێرایی تەشەنە دەکات؛ دوای 18 کاتژمێر بە هێزی ئاسمانی و زەمینی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدریس ئەکبیک، پارێزگاری موغلا ڕایگەیاند، ئێمە تووشی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوە گەورەکانی ساڵی 2024 بووینەتەوە و کۆنترۆڵمان کرد.

 

زیانە سەرەکییەکان: تاوەکو ئێستا پێوانەیەکی ورد نەکراوە، بەڵام نزیکەی 100 هێکتار زەوی سووتاون.

 

ئەمەش بزانە: هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام ڕەشەبای ناوچەکە هۆکاری سەرەکیی خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکە بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆدروم شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای موغلایە، دەکەوێتە باکووری تورکیا، یەکێک لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان