ڕێگەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێگەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە

دیمەنی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە. وێنە: ئاودێر محەممەد - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی تێکچوونی ڕێگەی سەرەکی پێنجوێن - سلێمانی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ڕێگەکە نۆژەن بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕێگەکە قەزای پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانی و قەزای سەیدسادق  دەبەستێتەوە و بە ڕێگەیەکی بازرگانی دادەنرێت.

 

لێدوانی فەرمی:  ئەمیر سۆفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاکردنەوە و پاراستنی  ڕێگەوبانی پێنجوێن بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێگەی سەرەکیی پێنجوێن بۆ سلێمانی یەکێک بوو لەو کارانەی کە پێویست بوو بە زووترین کات کاری لەسەر بکەین.

 

خاڵی ئەرێنی: ڕێگەکە 90%ـی کارەکانی تەواوبووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان