سەرۆکوەزیرانی هەرێمی باکوور لە ئوسترالیا: خەریکە تیمساحەکان لە دانیشتووان زیاتر دەبن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی باکوور لە ئوسترالیا: خەریکە تیمساحەکان لە دانیشتووان زیاتر دەبن

دیمەنی تیمساحێک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی باکوور لە ئوسترالیا ڕایدەگەیێنێت، خەریکە ژمارەی تیمساحەکان لە دانیشتووان زیاتر دەبن و پێویستە کۆنترۆڵی بکەین.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوی کچیکی تەمەن 12 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە چەمێکدا لە نزیک کۆمەڵگەی بالومبا لە باشووری رۆژئاوای داروین کە پایتەختی هەریمەکەیە ون بوو، دوای گەڕانێکی زۆر پاشماوەکانی لەژێر ڕووبارەکە دۆزرانەوە، پشتراستکراییەوە کە لە لاین تیمساحەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئیڤا لولێر، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی باکوور لە ئوسترالیا ڕایگەیاند، دەبێت ژمارەی تیمساحەکانی کۆنترۆڵ بکرێت یاخود کەم بکرێتەوە نابێت ڕێگە بدەین لە دانیشتووان زیاتر بن، 500 هەزار دۆلاری ئوسترالی (337 هەزار دۆلاری ئەمریکی) لە بودجەی هەرێمی باکووردا تەرخانکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی تیمساحەکان لە ساڵی داهاتوودا.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەپێی یاساکانی ئوسترالیا ڕاوکردنی تیمساحەکان قەدەغەکراوە ژمارەیان زیادی کردووە، لە سێ هەزارەوە بوون بە 100 هەزار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ