سێ جۆر ڤایرۆس لەنێو بەشێک لە کێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە

شەیری بکە لە:
سێ جۆر ڤایرۆس لەنێو بەشێک لە کێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە

وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سێ جۆر ڤایرۆسی کوشندە لەناو بەشێک لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە،  بەشێوەیەك لە 24 كاتژمێردا تەنیا لە یەك كێڵگە هەزار و 750 مریشک مرداربوونەتەوە.


وێنە گەورەكە: ساڵانە لە وەرزی هاویندا ڤایرۆسی جۆراجۆر بڵاو دەبنەوە، ‎ڤایرۆسەکان لە جۆری (ئای بی، نیوكاسڵ و گەمبۆرۆ)ن، کە ڤایرۆسی کوشندەن بۆ پەلەوەرەكان.  

 
لێدوانی فەرمی: نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، زیانێكی زۆری گەیاندووە و تەنیا لە 24 كاتژمێردا هەزار و 750  مریشک لە یەك كێڵگەدا مرادربوونەتەوە و زیانەکانی زیاتریش دەبێت، چونکە ئەو ڤایرۆسە تا هەفتەیەک زیاتر تەشەنە دەکات".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە  كێڵگە پەلەوەرییەكاندا پێویستە ڕێژەی شێ كەم بێت و پلەكانی گەرما نزم، ئەگەر نا لە كاتی بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ڤایرۆسێك لە وەرزی هاویندا بە خێرایی تەشەنە دەکات و زیانێکی زۆری دەبێت.


قووڵتر: ڤایرۆسی ئای بی و نیوکاسڵ، تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبن، کاریگەرییان لەسەر هەرس و دەمارەکانیش دەبێت، گەمبۆرۆ کاریگەری لەسەر بەرگری جەستە دەبێت و پەلەوەرەکان لاواز دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: