چارەنووسی سێ ملیۆن پەنابەری سووری لە توركیا ناڕوونە

شەیری بکە لە:
چارەنووسی سێ ملیۆن پەنابەری سووری لە توركیا ناڕوونە

دووكانێكی سوورییەكان لە ئیستەنبووڵی توركیا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی نێوان سووری و ڕەگەزپەرستە توركەكان داخراوە- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


دوای نزیكبوونەوەی حكومەتی توركیا و سووریا لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان، پەنابەرانی سووریا لەو وڵاتە نیگەرانن و چارەنووسیان نادیارە.


وێنە گەورەكە: زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری سووری لە توركیادا دەژین و دوای نزیكبوونەوەی هەردوو حكومەت لە چارەنووسی خۆیان دڵنیا نین و لەو پێشهاتانە نیگەرانن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، " لە هەر كاتێكدا ئەسەد بانگهێشتی توركیا دەكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان وەك ڕابردوو نزیك ببێتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتانە پەنابەرانی سووریای نیگەران كردووە بەشێوەیەك كە ڕەنگە توركیا و سووریا لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانە ڕێكەوتن بكەن.


باكگراوند: بە هۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لە ساڵی 2011 پەیوەندییەكانی توركیا و سووریا پچڕان و نزیكەی سێ ملیۆن و نیو پەنابەری سووریا ڕوویان لە توركیا كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: