تاقیکردنەوەیەکی سێ خولەکی ئاستی بینین باشتر دەکات

شەیری بکە لە:
تاقیکردنەوەیەکی سێ خولەکی ئاستی بینین باشتر دەکات

وێنە: PEXELS

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی لەندەن لە بەریتانیا ئامادەکراوە، کردارێکی زۆر ئاسان وادەکات ئاستی بینین زۆر باشتر بێت. 


بڵاوكراوەی فەرمی: لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەگەر بەیانیان بۆ ماوەی سێ خوولەک بە قووڵی سەیری رووناکی سوور بکرێت و ئەو ئەزموونە هەفتانە جارێک دووبارە بکرێتەوە، ئەوا ئاستی بینین زۆر باشتر دەبێت، بە تایبەت ئەو کەسانەی بەهۆی تەمەنەوە ئاستی بینینان لاواز بووە. 


لە لایەكی دیكەوە: بەگوێرەی راپۆرتێکی 'مێدیکاڵ نیوز تودەی' توێژەران سەرەتا تاقیکردنەوەیان لەسەر مێش و مشک ئەنجامداوە، دواتر کاریان لەسەر کۆمەڵێک مرۆڤ کردووە کە بەشداربوونە لە توێژینەوەکەدا. 


زانیاریی زیاتر: لە توێژینەوەکەدا پیاو و ژن لە تەمەنی 34 تاوەکو 70 ساڵ بەشداربوونە، بە گوێرەی ئەنجامەکان باش بوون لە جیاکردنەوەی رنگەکان بەدیکراوە. هەروەها تاقیکردنەوە لە هەردوو کاتی ئێوارە و بەیانی ئەنجامدراوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەیانی تاقیکردنەوەیان کردووە، ئەنجامەکانیان بە رێژەی سەدا 17 باشبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: