حەماس چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حەماس چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکات

گەڕەکێکی وێرانبووی غەززە. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس پێشنیازی خۆی بۆ ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان خستووەتە بەردەم ئیسرائیل و چاوەڕێی وەڵام دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا کە دانوستانەکانی پەیوەست بە ئاگربەست بە نێوەندگریی قەتەر و میسر دەستیان پێکردووەتەوە، ئیسرائیل ‌هێرشی زیاتر دەکاتە سەر غەززە و لە دوایین هێرشیدا بۆ سەر قوتابخانەیەک دەیان کەسی کردوونەتە قوربانی. 

 

زانیاریی زیاتر: پێشنیازی نوێی حەماس لەسەر بنەمای پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بە سێ قۆناغ دارێژراوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ناوخۆی ئیسرائیلیش گوشارەکان لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەست زیاتر بوون و خۆپیشاندانەکانی دژ بە کابینەکەی نەتانیاهو بەردەوامن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: