پارتی ناوی بەربژێرەكانی پێشكەش بە كۆمیسیۆن دەكات

شەیری بکە لە:
پارتی ناوی بەربژێرەكانی پێشكەش بە كۆمیسیۆن دەكات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز 


ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لیستی ناوی 190 بەربژێریان ئامادە کردووە و ڕادەستی مەکتەبی سیاسی کراون.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-10-2024، بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕۆژی 15-7-2024، وەک دواڕێکەوت بۆ پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرەکان داناوە.


لێدوانی فەرمی: ساناو فەریدون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەشێک لە شارەکان لیستی ناوی بەربژێرەکانیان ڕادەستی مەکتەبی سیاسی کردووە و هەندێکیان ماون، ڕەنگە پێش ئەو وادەیەی کۆمیسیۆن دیاری کردووە ناوەکان ڕادەست بکرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی کورسی شارەکان بەربژێرەكان دیاری ناکرێن، بەڵکو دوو هێندەی کورسییەکان بەربژێر دیاری دەکرێن، بەپێ ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنیش 30%ی بۆ ژنان دیاری کراوە.


زانیاریی زیاتر: پارتی بۆ سلێمانی 72 بەربژێر، هەولێر 64 بەربژێر، دهۆک 48 بەربژێر، هەڵەبجە شەش بەربژێری دەبێت، کۆی گشتی 190 بەربژێرن.

 

وێنەی نووسراوەکە:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: