سێ وڵاتی ئەفریقیا یەکدەگرن

شەیری بکە لە:
سێ وڵاتی ئەفریقیا یەکدەگرن

ساتی ڕاگەیاندنی یەکگرتنی ئەو سێ وڵاتە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


سێ وڵاتی ئەفریقی بڕیاریاندا یەکبگرن و  وڵاتێکی کۆنفیدراڵیەت پێکبێنن، ڕایانگەیاند، "هاوپەیمانییەتەکەمان پتەوتر دەکەین".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە هەر یەک لە وڵاتی بۆرکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵی لە نێوان خۆیاندا ڕاگەیاند و پێشتریش لە هاوپەیمانیی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا ئیکواس کشاونەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر سێ وڵاتەکە ڕایانگەیاند: بڕیارماندا بەرەو قۆناغێکی دیکە لە یەکگرتنی قووڵتر لە نێوانماندا هەنگاو بنێین و وڵاتێکی کۆنفیدراڵی بسازێنین بەناوی کۆنفیدراڵیەتی وڵاتانی کەنار.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵانی ڕابردوو هەر سێ وڵاتی بۆرکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر کودەتای سەربازی تێیدا ئەنجامدرا و لە ئێستادا وڵاتەکانیان لە لایەن سوپاوە بەڕێوە دەبرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ