لایەنگرانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن

شەیری بکە لە:
لایەنگرانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن

دیمەنێک لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی، فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا دیجیتاڵ

شەوی ڕابردوو، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا؛ فەرماندەیەكی کەتائیبی حیزبوڵڵا كوژرا و ئەمریکا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

 

چی ڕوویدا؟ شەوی ڕابردوو لە بەغدا، درۆنێک سێ مووشەکی ئاراستەی ئۆتۆمبێلێک کرد و سێ کەسی کوشت. یەکێکیان ئەبو باقر ساعیدی، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵا بوو.

 

زانیاریی زیاتر: دوای ئەو هێرشە درۆنییە، خۆپێشاندان لە شوێنی بۆردوومانەکە دەستیپێکرد. دواتر خۆپیشاندەران بەرەو دەرگای ناوچەی سەوز ڕۆیشتن و درووشمیان دژی ئەمریکا و ئیسرایل دەگوتەوە: "نەخێر بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ئیسرائیل".

 

باکگراوند: هێرشەکە لە ناوچەی مەشتەل لە باشووری بەغدا کرا و ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردوومانکرا لە جۆری (جێپ) بوو. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ