لوپێن ڕەخنە لە ئێمباپێ دەگرێت

شەیری بکە لە:
لوپێن ڕەخنە لە ئێمباپێ دەگرێت

لۆپێن و ئێمباپێ

ئاڤا نیوز


یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی فەڕەنسا، کە پارتێکی تووندڕەوە، ڕەخنە لە لێدوانە سیاسییەکانی یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کیلیان ئێمباپێ دەگرێت.


لێدوانی فەرمی:ماری لوپێن، یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی فەڕەنسا ڕایگەیاند: "خەڵک پێشوازیی ناکەن لەو وەرزشکار، ئەکتەر و گۆرانیبێژانەی کە زۆربەیان ملیۆنێر و ملیاردێرن و دێن بەو خەڵکانەی کە داهاتی مانگانەیان هەزار و 300 تا 400 یۆرۆیە دەڵێن دەنگ بە کام بەربژێر بدەن".


زانیاریی زیاتر: "خەڵک لە ئامۆژگارییەکانی پەیوەست بەوەی کە چۆن دەنگ بدەن ماندوو بوون". لوپێن ئەوەشی گوتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێمپاپێ پێشتر داوایکردبوو خەڵکی فەڕەنسا بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە پارتە ڕاستڕەوەکان نەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان