ترەمپ دەیەوێت لەڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسا ڕابگرێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ دەیەوێت لەڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسا ڕابگرێت

ڕیجارد گرینیڵ، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا و کاندیدی ترەمپ بۆ بوونە نێردراوی تایبەتی لە ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی ناردنی نێردراوێکی تایبەتەوە بۆ ئۆکراینا شەڕی ئەو وڵاتە و ڕووسیا ڕابگرێت.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دەیەوێت ڕیجارد گرینیڵ، کە پێشتر بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتیمانی بوو، بکاتە نێردراوێکی تایبەت تاوەکو جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت. هەرچەندە ئێستا کەسێک نیە نێردروای ئەمریکا بێت بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە نێردراوێک بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپێرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشبینی دەکرێت گرینیڵ، کە پێشتر بەڕێوەبەری ئاساییشی نیشتیمانی بووە لە نێوان ساڵانی 2017 تا 2021، ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە ڕاگرتنی جەنگ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرینیڵ، پێشتر لەگەڵ ئەوە نەبووە ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: