خولی دووەمی هەڵبژاردن لە فەڕەنسا دەستی پێکرد

شەیری بکە لە:
خولی دووەمی هەڵبژاردن لە فەڕەنسا دەستی پێکرد

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە فەرەنسا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


لە ناوچەکانی دەرەوەی فەرەنسا، خولی دووەمی هەڵبژاردنی یاسادانان دەستی پێکرد.


وێنە گەورەکە: دەنگدەرانی دوورگەکانی نزیک لە باکووری زەریای ئەتڵەسی بەر لە ناوچەکانی دیکە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، تێیدا بەربژێرێكی ڕاستڕەو و سۆسیالیستێک کێبڕکێ دەکەن. دواتر فەرەنسییەکانی ئەمریکای باکوور، پۆلینیزیا و پاشان کالیدۆنیای نوێ دەنگ دەدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی یاسادانان لە فەرەنسا دڵەڕاوکێی لای هەندێک و هیوای لەنێو هەندێکی دیکەدا دروست کردووە، پارتی ڕالی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی جۆردن باردێلا ئاواتە خوازە ببێت بە سەرۆکوەزیران وحوکمڕانی  بۆ پارتی ڕاستڕەوی توندڕەو بەدەست بهێنێت.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە پێی ڕاپرسییەکان، ڕاستڕەوەکان 170-210 کورسی بەدەست دەهێنن، بەرەی جەماوەری نوێ بە 155-185 کورسی دەچێتە پلەی دووەم، ماکرۆن لە نێوان 95 بۆ 125 کورسی بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان