سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران: ڕێگە ناهەموارە بەتەنیا جێم مەهێڵن

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران: ڕێگە ناهەموارە بەتەنیا جێم مەهێڵن

مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران

ئاڤا نیوز

مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات بە تەنیا جێی نەهێڵن، چونکە "ڕێگاکە ناهەموارە".

پەیامی فەرمی: پزشکیان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "خەڵکی ئازیزی ئێران هەڵبژاردن تەواو بوو و ئەمە تازە سەرەتای هاوڕایی ئێمەیە. ڕێگەی ناهەمواری بەردەممان بە هاوڕایی، هاوسۆزی و متمانەی ئێوە نەبێت هەموار نابێت، دەستم بەرەو ئێوە درێژ دەکەم و بە شەرەفم سوێند دەخۆم کە لەم ڕێگەیە بە تەنیا جێتان ناهێڵم، ئێوەش بەتەنیا جێم مەهێڵن."

 

لەلایەکی دیکەوە: پزشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "سوپاس ئێران، خاکی بەرپێی خەڵکی ئێران، مەسعود پزشکیان."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا، پزشکیان بە بەدستهێنانی 52٪ـی دەنگەکان پۆستی سەرۆککۆماری ئێرانی بردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان