کارمەندانی بەنداوی موسڵ مانده‌گرن

شەیری بکە لە:
کارمەندانی بەنداوی موسڵ مانده‌گرن

بەنداوی موسڵ- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بەهۆی بڕینی شایسته‌ داراییه‌كانیانه‌وه‌ بۆ ماوەی شەش مانگ ، کارمەندانی بەنداوی موسڵ كاره‌كانیان ڕاگرتووە.


بۆچی گرنگه‌: ڕاگرتنی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی درزەکانی دیواری بەنداوەکە مەترسی له‌سه‌ر داڕمانی دروست ده‌كات.


لێدوانی فەرمی: "ئەندازیار محەممەد خالید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ، هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ئاڤا نیوزی گوت:" کارکردن لەبەنداوه‌كه‌ بەردەوامە و ڕانەگیراوە" .


له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌: وەزارەتی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق بڵاویکردەوە:"شایسته‌ داراییه‌كانی كارمه‌ندانی بەنداوەکە بەتەواوی پارێزراوە و هیچ هەوڵێکیش نییه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی ، وه‌ك ئەوەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌".


باکگراوند: بەنداوی موسڵ لە ساڵی 1983 دروستکراوە و درێژییەکەی 3.2 کیلۆمەتره‌ و بەرزییەکەی 131 مەترە، گەورەترین بەنداوی عێراقه‌، چوارەم گەورەترین بەنداوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان