پارتی كار یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
پارتی كار  یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێنێتەوە

بەختیار مام شێخ، ئەندامی پارتی کار

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی پارتی کار توانی لە هەڵبژاردنەکانی بەرتانیا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێنێتەوە.


وێنە گەورەکە: لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا، یەکێک لە دروشمەکانی پارتی کار بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دوای ئەوەی پارتەکە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بڕیاریدا ئەو یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی: بەختیار مام شێخ، ئەندامی پارتی کار و ئەندامی شارەوانی شاهانەی (کنزنگتن و چێڵسی) لەندەن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی پارتەکەی توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و حکومەت پێکبهێنێت، بەڵێنەکەی جێبەجێدەکات و ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێنێتەوە و لە ئێستاوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت".


ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ژمارەکان بەم شێوەیەن:
پارتی کار: 412 کورسی
پارتی پارێزگاران: 121 کورسی
پارتی دیموکراتە لیبراڵەکان: 71 کورسی
پارتی ڕیفۆرم: 9 کورسی
سەرجەم پارتەکانی دیکە: 27 کورسی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان