شاکر حوسێن: هیوادارین دوای هەڵبژاردن پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران بەهێزتر بن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیوادارین لە دوای هەڵبژاردن پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران بەهێزتر بن.

 

وێنە گەوەكە: لە هەرێمی کوردستان هەموو هەماهەنگییەکی پێویست لە بواری هاتوچۆ، ئەمنی و تەندروستی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران پێشکەش کراوە.

 

وێنە گەوەكە: ئەمڕۆ هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوە دەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: شاکر حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیوادارین دوای هەڵبژاردن پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران بەهێزتر بن، هەروها بەهۆی هەڵبژاردنی ئێرانەوە هاتوچۆکردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان نەوەستاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان