پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە سۆران بە شێوەی گەڕۆکە

شەیری بکە لە:
پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە سۆران بە شێوەی گەڕۆکە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بە شێوەی گەڕۆک پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوە دەچێت، سەرەتا لە حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێ کردووە.

 

وێنە گەوەكە: ئەمڕۆ هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوە دەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە عێراق بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: پڕۆسەی دەنگدان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی گەڕۆک بەڕێوە دەچێت. سەرەتا لە حاجی ئۆمەران دەستی پێ کردووە و دواتر دەچێتە چۆمان، سۆران، هەریر و شەقڵاوە، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەکەش سندووقە دەبردرێتەوە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر. بە پێی لێدوانی چەند هاووڵاتییەکیش "هۆکارەکەی نەچوونی خەڵکە بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان