لە بەغدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران گەرموگوڕە

شەیری بکە لە:
لە بەغدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران گەرموگوڕە

غولام ڕەزا ئەبازەری، ڕاوێژکاری کولتووری کونسوڵگەری ئێران لە بەغدا. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

اوێژکاری کولتووری کونسوڵگەری ئێران لە بەغدا ڕایدەگەیێنێت، خولی دووەمی هەڵبژاردن زۆر بە گەرم و گوڕی بەڕێوە دەچێت.

 

وێنە گەوەكە: ئەمڕۆ هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوە دەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە عێراق بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: غولامڕەزا ئەبازەری، ڕاوێژکاری کولتووری کونسوڵگەری ئێران لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 08:00 بەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدان لە بەغدا دەستی پێ کردووە، لە ڕێگەی سێ بنکەوە دەنگدەران دەتوانن دەنگ بدەن، یەکێک لە بنکەکان گەڕۆکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە هەفتەی ڕابردوو 17 هەزار کەس دەنگیان دا، بەهۆی داخستنی بنکەکانی دەنگدانەوە زۆر کەس نەیتوانی دەنگ بدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان