لە دهۆک دوای نیوەڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەرێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە دهۆک دوای نیوەڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەرێوەدەچێت

بنکەی دەنگدان لە دهۆک. وێنە: ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە بەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام لە دهۆک دوای نیوەڕۆ پڕۆسەکە دەستپێدەکات.

 

وێنە گەوەكە: ئەمڕۆ هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوە دەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە پارێزگای دهۆک دوای نیوەڕۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەستپێدەکات؛ سندووقەکە ماوەی کاتژمێرێک لە ئاکرێ دەبێت و دواتر سندووقەکە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک دەگوازرێتەوە، تاکو ئێوارە دەنگدەران لە هەمان بنکەی هەفتەی ڕابردوو دەتوانن دەنگ بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان