هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکرێن

کۆبوونەوەی شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی

ئاڤا نیوز

 

بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 4-7-2024، شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراقی سەردانی وەزارەتی داراییان کرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی بانكی نیشتمان

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەسەر دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی بانکەکەیان کردەوە لە نزیکترین کاتدا.

    
ئەمەش بزانە: بانکی نیشتمان کە سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە، کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمی پێدرا، بەدەستبەکاربوونی بانکەکەش فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە چەندین پێشینە، قەرز، خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: