بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسی ترەمپ لەپێشە

شەیری بکە لە:
بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسی ترەمپ لەپێشە

دۆناڵد ترەمپ لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرچاوە: Polotico

  ئاڤا نیوز


بەگوێری نوێترین ڕاپرسی، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لەپێشەوەی جۆ بایدنی بەربژێری دیموکراتەکانەوەیە.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپرسییەکان ترەمپ لایەنگریی 48٪ـی دەنگدەرانی هەیە، بەڵام بایدن تەنیا ڕەزامەندیی 42 بۆ 43٪ـی دەنگدەرانی هەیە. 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیموکراتەکان داوایان کردووە بایدن لە بەربژێری بکشێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە بایدن نیازی کشانەوەی نییە و لە کێبڕکێکە بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان