ئەگەر بایدن بکشێتەوە کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

شەیری بکە لە:
ئەگەر بایدن بکشێتەوە کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

کامالا هاریس، جێگری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەوەی لیستی ئەو ناوانەیە کە وەک جێگرەوەی بایدن بۆ بەربژێریی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەستنیشان کراون.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی بایدن نەتوانی لە دیبەیتی یەکەمدا بە گوێرەی پێویست وەڵامی دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان بداتەوە، داواکاریی لاچوون و بەربژێرکردنی کەسێکی دیکە هاتووەتە ئارا.

 

زانیاریی زیاتر: بایدن تەمەنی 81 ساڵە و لە ماوەی ڕابردوودا گومانی زۆر لە سەر توانا و تەندروستییەکانی دروست بووە. 

 

ئەمەش بزانە: هاریس تەمەنی 59 ساڵە و ئەگەر ببێتە بەربژێر، ئەوا هەموو ئەو پارەیەی کە کەمپەینی بایدن کۆی کردووەتەوە، دەبێتە هی کەمپینەکەی ئەو. 

 

باکگراوند: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان