ئەنجوومەنی وەزیران پرسی مووچە و دوو تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی مووچە و دوو تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

 ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران، پێشمەرگە،  هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان تاوتوێ دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەکات و سێ پرس تاوتوێ دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکات و تەوەرەکان بریتین لە: 


یەکەم: خستنەڕووی بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.

 

دووەم: خستنەڕووی ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكان

 

سێیەم: بەدواداچوونی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و ئاسایش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: