ئیسرائیل ژێرخانی حیزبوڵڵای لوبنان دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ژێرخانی حیزبوڵڵای لوبنان دەکاتە ئامانج

چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵای لوبنان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی بەید، یارون و تەیر حەرفا لە باشووری لوبنان، چەند ئامانجێکی حیزبوڵایان کردووەتە ئامانج. 

 

وێنە گەورەکە: ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە مەترسی شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل گەرمترین باس و خواسی میدیاکانە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژێرخانی حیزبوڵڵا و بنکەیەکی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ئیتاترون دروستکرابوو بۆردوومان دەکات، و لە چەند لایەکی دیکەشەوە بە زرێپۆش هێرشی زەمینی کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: پێشتر شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو، ئاگربەست لە غەزە تاکە ڕیگەیە بۆ دروستنەبوونی شەڕ لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: حیزبوڵڵا دەڵێت، ئەگەر ئاگربەست لە غەززە کرا، ئەوان هیچ هێرشک ناکەنەوە سەر ئیسرائیل.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، لەگەڵ دابەزینی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە، ترسی پەرەسەندنی شەڕ لە بەرەی لوبنان و ئیسرائیل زیاتر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان