کێشەی ژمارەیەک لیوا و فەوجێکی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی ژمارەیەک لیوا و فەوجێکی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت

ژمارەیەک پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، کێشەی ژمارەیەک لیوا و فەوجێکی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێ و ئەوانیش هاوکاری دارایی مانگانەی هاوپەیمانانیان پێدەدرێت.

 

لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: دەبێت بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەین تاوەکو هەموو پێشمەرگەکان سوودمەند بن لەو هاوکارییە داراییەی مانگانە بە پێشمەرگە دەبەخشرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، کۆڵۆنێڵ مەکێنزی ڕایگەیاندووە، هیوادارین پێشمەرگە ببێت بە هێزێکی پێشکەوتووی سەردەمیانە لەپێناو پاراستنی سنوور و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

ئەوەی پێویست بیزانیت: لەبارەی بێبەشبوونی چەند لیوا و فەوجێکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بە هۆکاری چەند کێشەیەکی ئەمنی و تەکنیکی، وەزیری پێشمەرگە ئەوەی گوت، دەبێت بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەین و تاوەکو پێشمەرگە قارەمانەکان سوودمەند بن لەو هاوکارییە داراییەی مانگانە بە پێشمەرگە دەبەخشرێت.

شەیری بکە لە: