لە شەش مانگی ڕابردوودا هەزار و 291 ئاگر لە دهۆک کەوتوونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگی ڕابردوودا هەزار و 291 ئاگر لە دهۆک کەوتوونەتەوە

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دهۆک - وێنە: دیلمان میکائیل

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک، ئاماری شەش مانگی ڕووداوەکانی دهۆکی ڕاگەیاند بە تەنیا ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەزار و 291 ڕووداو بووە.


لێدوانی فەرمی: عەقید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆی گشتی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە هەزار و 291 ڕووداو بوون، لەنێویدا 830 ڕووداوی پوش و پەڵاش بوون، 451 ڕووداویش جۆراوجۆر بوون، چوار کەس بە سووتان شەش کەسیش بە خنکان گیانیان لە دەستداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە شەش مانگی ڕابردوو، هەزار و 761 ڕووداوی لافاو دروستبوون، بەهۆیەوە 205 ئۆتۆمبێل زیانی ماددیان بەرکەوتووە.


زیانە سەرەکییەکان: 68 ملیار و 250 ملیۆن دینار زیانی سەرجەم ئەم ڕووداوانەیە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەلایەن بەرگریی شارستانی دهۆکەوە تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: