سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و سەرکردەی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبینێت، بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و چەند پرسێکی گرنگیان لەگەڵ تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: چەندین پرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تائێستا بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، سەرۆک بارزانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، بۆ چارەسەری ئەو پرسانە دوای شەش ساڵ سەردانی بەغدا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە، سبەی چوارشەممە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات، لە ماڵی عەممار حەکیم بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و بەشێکی زۆری سەرکردەکانی عێراق دەبینێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، خاڵەکانی پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، پرسی مووچە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و پرسە ئەمنییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت، جگە لە یاسای نەوت و غاز و یەکلاکردنەوەی پرسی پارێزگارێک بۆ کەرکووک و پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فیدراڵی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە